مامۆستایەکی زمانی کوردی بە 11 بەندکردن سزادرا

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستایەکی زمانی کوردی بە 11 بەندکردن سزادرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، سۆما پوورمحەمەدی چالاکوانی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی دروستکردنی کۆمەڵە و گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، بە 10 ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان سزادرا".

ئاماژەی بەوەشكرد:" هاوکات ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەشدا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لەلایەن لقی 106ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە".

دادوەری دۆسیەکە بە منی راگەیاندووە کە پێشتر سزاکە دەرکراوە

لەلایەکی دیکەوە سۆما پورمحەمەد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکردووە:" لە رۆژی دادگاییەکە، دادوەری دۆسیەکە بە منی راگەیاندووە کە پێشتر سزاکە دەرکراوە".
سۆما تەمەنی 35 ساڵە و پێشتر و لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوسەرەکەی کە ناوی ئیدریس مێنبەرییە، سەردانی دادگای کردبوو، لەوکاتەدا دەستبەسەر کرا و دوای 27 رۆک بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا