وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەكانیان بۆسەر ئیسڕائیل وەڵامی دەستدرێژییەكانی ئەو وڵاتەبووە نەوەك بۆ ئەوەی پەرە بە ئاڵەنگارییەكان بدەن.
ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیان:" سوپای پاسدارانی وڵاتنەكەمان دوو بنكەی سەربازی و هەواڵگری كە بەشدارییان لە هێرشەكەی دیمەشقدا كردبوو، كرانە ئامانج و ئەمەی كراوە وەك وەڵامێك بووە بۆ ئەو هێرشە".
بیست وڵات هەوڵیانداوە رێگری لە وەڵامدانەوەی وڵاتەكەمان بكەم
وتیشی:" بیست وڵات هەوڵیانداوە رێگری لە وەڵامدانەوەی وڵاتەكەمان بكەم، ئێمە بەشوێن پەرەسندنی ئاڵەنگارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نین و ئەوەی ئەنجامیشماندا وەڵامی وڵاتەكەمان بوو بۆ دەستدرێژییەكانی ئیسڕائیل بۆسەر وڵاتەكەمان".
دەبێت ئیسڕئایل واز لە توندوتیژی و دەستدریژییەكانی بهێنێت
ئەوەشیخستەڕوو:" دەبێت ئیسڕئایل واز لە توندوتیژی و دەستدریژییەكانی بهێنێت و تەنها حكومەتی ئەو وڵاتەیە كە بووەتە هۆی نانەوەی نا ئارامی و نا سەقامگیریی لە تەواوی ناوچەكەدا".