بومەلەرزەیەکی بەهێز تایوانی هەژاند

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئێوارەی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6 پلەی رێختەر تایوانی هەژاند.

لەو بارەیەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 2:26ی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بە کاتی ناوچەکە روویداوە، کە پێش ئەوە زنجیرەیەک بومەلەرزەی لاواز لە دورگەی تایوانی داوە و دانیشتوانەکەی هەستیان پێکردووە.

لە قوڵایی 12 کیلۆمەتردا روویداوە

هەروەها، ئاژانسی نۆڤۆستی روسی باسی لەوە کردووە، بومەلەرزەکە لە دووری سێ کیلۆمەتر لە شاری هوالین و لە قوڵایی 12 کیلۆمەتردا روویداوە.

لە بومەلەرزەکەی 3ی مانگدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا

پێشتر، لە 3ی نیساندا، بومەلەرزەیەکی بەهێز بو گوڕی 7.2 پلەی رێختەر دورگەی تایوانی هەژاند، کە بەهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 100 کەسیش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا