سەرۆکی ئەڵمانیا بە 60 کیلۆ شاورمەوە گەیشتە تورکیا

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی تورکیا، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا 60 کیلۆگرام شاورمەی لەگەڵ خۆیدا برد.
فڕانک ڤالتەر شتاینمایەر سەرۆککۆماری ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی کە بڕیارە ماوەکەی سێ رۆژ بخایەنێت گەیشە تورکیا و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە ئەنجامبدات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە:" لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا خاوەنی یەکێک لە ریستۆرانتە بەناوبانگەکانی وڵاتەکەی و 60 کیلۆگرام شاورمەی بردووە".

ناوی عارف کیلیشە و یەکێکە لە نەوەکانی سێیەمی کۆچبەرانی تورکیا

ئاماژەی بەوەشکرد:" خاوەن ریستۆرانتەکە ناوی عارف کیلیشە و یەکێکە لە نەوەکانی سێیەمی کۆچبەرانی تورکیا لە ئەڵمانیا، ئامانج لەم کارەی سەرۆکەکەی ئەڵمانیا پیشاندانی نموونەی کۆچبەرێکی سەرکەوتووی تورکیایە لە وڵاتەکەی".

شایەنی باسە لەکاتی گەیشتنی سەرۆکی ئەڵمانیا بە ئەنقەرە، سەرۆککۆماری تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، هەر بەوهۆیەشەوە بڕیارە سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە بەڕێوەبچێت.

 

عارف کیلیش

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا