بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتی بەڕیتانیا، بەلەمێک کە هەڵگری 110 کۆچبەر بووە ژێرئاو کەوت.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە:" بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکەمان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز و گەیشتن بە بەڕیتانیا، بەلەمێکی کۆچبەران بە 110 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت".

پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێک و ژنێک و سێ پیاون

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی رووداوەکە پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێک و ژنێک و سێ پیاون، هۆکاری ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەش دەگەڕێتەوە بۆ قەرەباڵغی و جوڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە".

تاوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە

باسی لەوەشکرد:" بەپێی بەدواداچوونەکان، تاوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن دەستیانپێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا