کۆچبەرێکی کورد لە رێگەی بەڕیتانیا گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

چالاکوانێک ئاشکرایکرد، لەناو ئەو بەلەمەی کە دوێنی سێشەممە ژێرئاو کەوت، کچێکی کورد گیانی لەدەستداوە.

 رەنج پشدەری رۆژنامەنووس و چالاکوان بڵاویکردەوە:" یەکێک لە قوربانییەکانی چوپە ژێرئاو کەوتووەکەی دوێنێ ناوی ژیلان محەمەدە و تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی شاری قەڵادزێیە".

ماوەی نیو کاتژمێر لە ئاودا ماوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوێنێ سێشەممە، چەند کەسێک لە ناو چوپێکی کۆچبەران کە زیاتر لە 100 کەسی تێدا بووە گیانیان لەدەستداوە و چوپەکە ماوەی نیو کاتژمێر لە ئاودا ماوەتەوە".

شایەنی باسە دوێنێ سێشەممە، دەنگۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان فەڕەنسا و بەڕیتانیا بڵاوکرایەوە و دەوترا، 112 کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا