ئایا دابەزینی پەستانی خوێن لەماوەی دووگیانیدا، ئاساییە؟!

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پزیشكێكی ‎‏‎پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆكی لەبارەی پەستانی خوێن لەماوەی دووگیانیدا زانیاری و هۆكار و چارەسەرە پێویستەكان دەخاتەڕوو.

 كەژان كاوە تەها، پزیشكی ‎‏‎پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆكی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" زۆرجار خانمان پرسیاری ئەوە دەكەن كە ئایا دابەزینی پەستانی خوێن ئاساییە لەكاتی دووگیانیدا، بۆ ئەم پرسیارەش دەتوانین بڵێین دابەزینی پەستانی خوێن بە یەكێك لە گۆڕانكارییە ئاسایی و فسیۆلۆجییەكان دادەنرێت لەماوەی دووگیانی و زۆربەی جار ئاساییە".

هۆكارەكانی دابەزینی پەستانی خوێن دەگەڕێتەوە بۆ:-

- بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجسترۆن، كە ئەبێتە هۆی فراوانبوونی بۆرییەكانی خوێن و لە ئەنجامی ئەمەشدا پەستانی خوێن كەم دەكات.

- لەسەرەتای دووگیانیدا دڵ تێكەڵهاتن یان رشانەوە و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان.

- گەشەكردنی كۆرپە.

پێویستە لەم بارودۆخەدا چی بكرێت؟!

 1. باشتر وایە راوێژ بە پزیشكەكەت بكەیت و پشكنینی پێویست ئەنجام بدرێت بۆت بۆئەوەی دڵنیابیت لەوەی هیچ كێشەیەكی تەندروستیت نییە وەكو نەخۆشی دڵ، كوێرەڕژێنەكان یان خوێنبەربوون و هتد...

2. شلەمەنی و ئاو زۆر بخۆرەوە.

3. زوو زوو ژەمی بچوك بخۆ.

4. لەناكاو هەڵمەستە كاتێك پاڵكەوتبیت یان دانیشتبیت.

5. بۆماوەیەكی زۆر بەپێوە مەوەستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا