پلانێکی عێراق بۆ چاندنی پێنج ملیۆن نەمام ئاشکرا دەکرێت

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، پلانێکیان هەیە بۆ چاندنی ملیۆنان نەمام و گۆڕینی زەوییە وشکەکان بۆ سەوزایی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە جوڵەیەک هەیە بە ئاڕاستەی گۆڕینی زەوییە وشکەکان بۆ سەوزایی، بۆ ئەوەش وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ئاو بۆ دەستکردن بە چاندنی پێنج ملیۆن نەمام.

درەختی دارخورما و زەیتون و هەنار دەچێندرێت

باسی لەوەش کرد، لە هەڵمەتەکەدا چەندین وەزارەت بەشدارن، لەگەڵیشدا ئەمیندارییەتی بەغدا و شارەوانییەکان هاوکار دەبن، کە تێیدا درەختی دارخورما و زەیتون و هەنار دەچێندرێت، کە ئەو درەختانە توانای بەرگە گرتنیان هەیە لە وەرزی هاویندا.

سیستەمی دڵۆپە بەکاردەهێنن

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەڵمەتەکە بەشێکی زۆری زەوییە وشکەکانی عێراق دەگرێتەوە، وەک سەرچاوەی ئاویش، سەرچاوەکانی ژێر زەوی یان سەرزەوی بەکاردەهێنن و پشت بە سیستەمی دڵۆپە بۆ پڕۆسەی ئاوداری زەوییەکان دەبەستن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا