لە بەغدا "گەورەترین ئۆپەراسیۆن" دەستیپێکرد

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە بەغدا راگەیاند و بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن ناوی دەبات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی بەتاوین لە سەنتەری شاری بەغدا دەستیپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەدان ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و ئەم ئۆپەراسیۆنە، گەروەترین ئۆپەراسیۆنە کە لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەنجامدرابێت".

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون

ئاشکراشیکرد:" ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون و هەوڵێکیشە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا