بڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەری
بۆ ئینزۆ فێرناندێز ئەنجامبدرێت و دەوترێت، تاوەکو مانگێکی دیکە ناتوانێت بگەڕێتەوە
بۆ یاریکردن.
میدیاکانی ئینگلتەرا
بڵاویانکردەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئینزۆ فێرناندێزی ئەیرجەنتینی و یاریزانی
یانەی چێڵسی ئینگلیزی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت و بەوهۆیەشەوە ماوەی مانگێک لە
یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە".
بەشداری کۆپا ئەمەریکای ئەمساڵ دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەکەی
ئاماژەیان بەوەشکرد:"
یاریکردن لەم وەرزەدا بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام بەشداری کۆپا ئەمەریکای ئەمساڵ دەکات لەگەڵ
هەڵبژاردەکەی و پێشبینی دەکرێت تا ئەو کاتە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک
ببێتەوە".