ئێران: دەتوانین مووشەک ئاڕاستەی هەموو شوێنێکی ئیسرائیل بکەین

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

فەرمماندەی گشتی سوپای ئێران رایگەیاند، دەتوانن مووشەک ئاڕاستەی هەموو شوێنێکی ئیسرائیل بکەن.

سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران رایگەیاند:" هەندێک کەس دەڵێن، دەکرێت مووشەک ئاڕاستەی هەموو جێگاکانی ئیسرائیل بکرێت، لە وەڵامدا دەڵێین، بەڵێ دەکرێت مووشەک ئاڕاستەی هەر شوێنێکی ئیسرائیل بکەین کە پێویستبێت".

زۆر بەهێزتر لە جاری رابردوو لەلایەن سوپای وڵاتەکەمانەوە وەڵامی دەدرێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر جارێکی دیکە ئیسرائیل هەڵەیەکی دیکە ئەنجام بداتەوە، ئەوا زۆر بەهێزتر لە جاری رابردوو لەلایەن سوپای وڵاتەکەمانەوە وەڵامی دەدرێتەوە".

شەوی 13 لەسەر 14ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرە هێرشێکی بە سوود وەرگرتن لە سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سەدان مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا.

هەر لە ساتی هێرشەکەدا، بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشدارییان دا و جەختیان لەوەکردەوە، وەڵامیان بۆ هێرشەکانی ئێران دەبێت و دواتریش رایانگەیاند، هێرشەکانی ئێران هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و تەنها یەک کەس بەوهۆیەوە بریندار بووە.

هاوکات لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکانیدا، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا بە هەر وڵاتێک و بە تایبەتیش ئەمەریکا، کە بیەوێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران.

دوای هێرشەکانیش بەرپرسەکانی تاران جەختیان لەوەکردەوە، هێرشەکان لە تۆڵەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو بووە هۆی کوژرانی چەند بەرپرسێکی ئێران لە دیمەشق، ئەوەشیان نەشاردەوە، ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێکی دیکە بەرامبەر خاکەکەیان ئاخود بەرژەوەندییەکانیان بگرێتە بەر، جارێکی دیکە وەڵامیان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا