جومانە غەلای: بانگەشە و پڕۆسەی هەڵبژاردن دواكەوتنی نییە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەنگاوی داهاتووی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، وتەبێژی كۆمیسیۆن روونكردنەوە دەدات.

 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هیچ هەنگاوێك بۆ دواخستنی هەڵًبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەئارادا نییە و كۆمیسیۆن ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەوادەی خۆیدا". 

بانگەشەی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن نابێت و بانگەشەی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت". 
لەبارەی ئاڕاستەكردنی دۆسیەی كاندیدانی هەڵبژاردنەكان بۆ دەركردنی ئەستۆپاكی جومانە غەلای ئاشكرایكرد:" دۆسیەی زیاتر لە 800 كاندیدمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە تاوەكو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ئەستۆپاكییان بۆ بكرێت".

هەنگاوی داهاتوو تۆماركردنی چاودێریی هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوەی عێراقه

ئەوەشیخستەڕوو:" هەنگاوی داهاتوو تۆماركردنی چاودێریی هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق و نوێنەری حزبە سیاسییەكان دەستپێدەكات".

بریاڕە لە 10ی مانگی داهاتەوو پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و لە 6ی حوزەیران كۆتایی پێبێت و لە 10ی هەمان مانگ پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا