مەسعود بارزانی: بەبێ راستکردنەوەی هەڵەکەی دادگای فیدراڵی بەشداریی هەڵبژاردن ناکەین

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

مەسعود بارزانی رایگەیاند، بەبێ گەڕانەوەی کورسی پێکهاتەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان ئامادە نین بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، دەشڵێت " بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان ".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پێشوازیکردنی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم، پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكان وتی:" بە بێ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان ".

پارێزگاری لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکەین

ئەوەشی خستەڕوو:" بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە كوردستان شانازییەكی گەورەیە و بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لێدەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین ".

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تاکو ئێستا پارتی بەهۆی نیگەرانییەکانی بەرامبەر نەمانی کورسی پێکهاتەکان، بڕیاری نەداوە بەشداری لە پرۆسەکە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا