كارییگەرییەكانی ژیانێكی تەندروست چیین؟!

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە، میزەڕۆ و نەزۆكی پیاوان لەبارەی سێوازی ژیانی تەندروست و كارییگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەكانی لەسەر تەندروستی پیاوان زانیاری ورد دەخاتەڕوو.

 كاوە فەقێ رەحیم، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە، میزەڕۆ و نەزۆكی پیاوان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئایا دەزانی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر توانای وەچە خستنەوەی پیاوان،؟!، هۆكارەكانی وەك (خۆراك، وەرزشكردن، جگەرەكێشان، خواردنەوەی كهول و ئاستی فشاری دەروونی) هەموویان ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە تەندروستی پیاواندا".

هەڵبژاردنی خۆراكی هاوسەنگ كە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری

باسی لەوەشكردووە:" هەڵبژاردنی خۆراكی هاوسەنگ كە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری، لە هەمان كاتدا كەمترین خۆراكی ئامادە كراو و خواردنی كەم شەكر، دەتوانێت پشتگیری لە بەرهەمهێنان و كاركردنی سپێرم بكات و بە هەمان شێوە، پاراستنی ڕۆتینی وەرزشی مامناوەند دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشتركردنی تەندروستی گشتی و دەرئەنجامەكانی منداڵبوون".

جگەرەكێشان و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی كهول پەیوەندی بە كەمبوونەوەی كوالیتی سپێرم و مندڵبوونەوە هەیە

ئاشكراشی كردووە:" جگەرەكێشان و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی كهول پەیوەندی بە كەمبوونەوەی كوالیتی سپێرم و كێشەكانی منداڵبوونەوە هەیە و وازهێنان لە جگەرەكێشان و سنوورداركردنی خواردنەوەی كهول بۆ ئاستێكی مامناوەند دەتوانێت كاریگەری ئەرێنی لەسەر  دروسبوونی منداڵ هەبێت".

فشاری دەروونی درێژخایەن دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنەكان تێكبدات

هەروەها، بەڕێوەبردنی ئاستی فشاری دەروونی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی پیاوان، فشاری دەروونی درێژخایەن دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنەكان تێكبدات و بەرهەمهێنانی سپێرم تێكبدات.  پراكتیزەكردنی تەكنیكەكانی كەمكردنەوەی فشاری دەروونی وەكو ( وردبینی، مێدیتەیشن، یان یۆگا) دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشتركردنی دەرئەنجامەكانی منداڵبوون".

لەبەر كردنی پانتۆڵی تەسك و شۆرتی تەسك بە تایبەت ئەگەر ماددەی نایلۆن و پۆلیستەری تێدا بێت كاریگەری خراپی هەیە

روونیشیكردووەتەوە:" لەبەر كردنی پانتۆڵی تەسك و شۆرتی تەسك بە تایبەت ئەگەر ماددەی نایلۆن و پۆلیستەری تێدا بێت كاریگەری خراپی هەیە لەسەر تۆووی پیاو و بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری ئەرێنی لە شێوازی ژیاندا، پیاوان دەتوانن توانای منداڵبوونیان باشتر بكەن و چانسی بەدەستهێنانی منداڵ زیاد بكات".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا