لە هەڵەبجە هەلی دامەزراند رادەگەیەندرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

چوار بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن رادەگەیەنن.

 بەپێ رایگەیەندراوێكی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ھەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە چوار بەرێوەبەراتی رادەگەیەنێت كە ئەوانیش بریتین لە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ ، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ھەڵەبجە".

تۆماركردنی زانیارییەكانت بە ھەڵە یان بە كەموكورتی  فۆرمەكەت پوچەڵدەكرێتەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشداربووی بەڕێز بە پڕكردنەوەی زانیارییەكانی ئەم فۆرمە بەڕاستی و دروستی ھەلی دامەزراندنت بەشێوەی گرێبەست لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە سەرەوە ناویان ھاتووە بەدەست بھێنە، ئاگاداری ئەوەش بە بەتۆماركردنی زانیارییەكانت بە ھەڵە یان بە كەموكورتی ھەلی دامەزراندنت لە دەست دەچێت و فۆرمەكەت پوچەڵدەكرێتەوە".

‎تێبینییەكان:

1. ئەم فۆڕمە تەنھا بۆ ئەو كەسانەیە كە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەكانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.

2. مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە  بێت.

3. سەرجەم زانیاریەكانت بە زمانی كوردی تۆمار بكە.

4. پاش ووردبینی كردن بۆ فۆڕمەكان، دەركەوت بە ھەڵە ھەر بڕگەیەكی فۆڕمەكە پڕكرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەكرێتەوە.

5. تەنھا یەك جار ھەوڵی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا، فۆڕمەكەت پوچەڵ دەكرێتەوە.

6. مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە رەگەز عێڕاقی بێت.

7. پێویستە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە چ بڕوانامەیەك پێشكەشی بكات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.

8. بۆ ھەر خێزانێك یەك كەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

9. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و ھیچ مووچەیەكی تری نەبێت. 

10. خوازیار خوێندكار نەبێت لە ھیچ ئاستێك.

پسپۆریە داواكراوەكان بریتین لە:-

- ئەندازیاری كشتوكاڵی

- رابەری كشتوكاڵی/دبلۆم

- ئەندازیاری ئاودێری

- پزیشكی ڤێتێرنەری / بەكالۆریۆس 

- یاریدەدەری پزیشكی ڤێتێرنەری/ دبلۆم

- جیۆلۆجی

- یاسا

- كارگێڕی/ بەكالۆریۆس

- كارگێری /دبلۆم

- ژمێریاری/بەكالۆریۆس

- روپێو

- شوفێر

‎ 12. پێوەرەكانی ھەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە: 

- نمرەی دەرچوون

- ساڵی دەرچوون

- باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵا

- كەس و كاری شەھید (پلە یەك) كەسوكاری شەھید ٥ خاڵ

- بڕوانامە دكتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەكالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ

- ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ ھەرسالێك

- كۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە

-جۆری بروانامەی بەدەستھاتوو (حكومی یان ئەھلی) حكومی ٤ خاڵ، ئەھلی ٢ خاڵ.

-ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەك شوفێر داواكاری پێشكەش دەكەن

 

لینكی ناو تۆمار كردن تا پێنج  شەممە  ٢٠٢٤/٥/٢  كاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ كراوە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا