"پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئەگەری لافاویش هەیە"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبیینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت".  

پلەكانی گەرما یەك تا سێ پلە بەرزتر دەبنەوە

باسیلەوەشكردووە:" پلەكانی گەرماش بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە بە نزیكی یەك تا سێ پلە بەرزتر دەبێتەوە".

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت 

سبارەت بە كەشی سبەی شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەكردووە:" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەروەها پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ هەینی".

بەپێی شارەزایانی بواری كەشناسیش بێت:" بارانێكی زۆر بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە ئارادایە".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 36 

سلێمانی: 33

دهۆك:  33

 زاخۆ: 35

هەڵەبجە: 33

كەركوك: 37

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 22

گەرمیان: 40

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا