باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر دەكەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەكان لە رێگەی توندوتیژییەوە جێگەی قبوڵكردن نییە.

 ستیفن چاڕڵس هێچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرد و رایگەیاند:" هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سیاسیی و ئابوورییەكان لەڕێگەی توندوتیژییەوە جێگەی قبوڵكردن نییە".

دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستگیربكرێن

ئاماژەی بەوەشكردووە:" دەبێت هەر كەس و لایەنێكی پەیوەندار بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە سزا بدرێن و دەستگیر بكرێن". 

ئەمەش لەكاتێكدایە شەوی رابردوو لە رێگا دوو درۆنی خۆكوژییەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی خازی كۆرمۆر و سەرەنجام بەهۆی ئەو هێرشەوە چوار كەس گیانیانلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوونز

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا