وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی بکرێت.

وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەستیپێکردووە

شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و لە ئێستادا دیوانی چاودێری عێراق سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوبوونی وردبینییەکە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە بەغدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا