یەکێتیی مامۆستایان: پرۆژەی "هەژماری من"مان رەتنەکردووەتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من"یان رەتنەکردووەتەوە و دەڵێت، هەر ئەندامێك لە یەكێتیی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان کۆمێنتێک بكات، تەعبیر لە رای یەكێتیی مامۆستایان ناكات.

ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بڵاودەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندیی بە یەكێتیی مامۆستایانەوە نییە، بەتایبەت هەندێك لێدوان بڵاوكراوەتەوە گوایە یەكێتیی مامۆستایان 'هەژماری من' رەتدەكاتەوە، ئەمەش دوورە لە راستی ".

ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەندامێك لە یەكێتیی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان کۆمێنتێک بكات، تەعبیر لە رای یەكێتیی مامۆستایان ناكات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا