بڕیارە ئەمڕۆ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە نێو یاریگای جۆوزێپی میازا-ی تایبەت بەخۆی رووبەڕووی گاكانی تۆرینۆ ببێتەوە.
مارە شینەكانی میلانۆ، لە یاری رابردوودا بە دوو گۆڵی بەرانبەر بە گۆڵێك توانیان لە دێربی تۆڕەی میلان سەركەوت بەسەر رۆسێنێری بەدەستبهێنن و نازناوی 20 هەمین و ئەستێرەی دووەم دەستەبەر بكەن.
ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 86 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتاڵیادایە
لە ئێستادا ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 86 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتاڵیادایە و یانەی تۆرینۆش بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ 10مینی ریزبەندی خولەكەی گرتووە.
ئینتەر توانیویەتی نۆ یاری سەركەوتن بەدەست بهێنێت
لە 15 رووبەڕووبوونەوەی رابردووشیاندا ئینتەر توانیویەتی نۆ یاری سەركەوتن بەدەست بهێنێت و لە چواریاریش بە یەكسانی و دوو یاریش لە بەرژەوەندی تۆرینۆ كۆتاییهاتووە.