حەمەی حەمەسەعید سەردانی بەیان بۆمبای هونەرمەندی كرد

هەمەرەنگ 13/05/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكدا هونەرمەند بەیان بۆمبای بەسەركردەوە و لە هەواڵ و تەندروستی پرسی.

 حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، لە شاری سلێمانی، سەردانی ماڵی هونەرمەند بەیان بۆمبا-ی كرد و لەهەواڵی تەندروستی پرسی.

ستایشی خزمەتەكانی كرد بواری شانۆ و دراما و نواندنی ئەو هونەرمەندەی كرد

لەم سەردانەیدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سەرەڕای نرخاندنی رۆڵی هونەرمەند بەیان بۆمبا لەكایەی هونەری كوردییدا، ستایشی خزمەتەكانی كرد لە بواری شانۆ و دراما و نواندندا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا باری تەندروستی هونەرمەند بەیان بۆمبا ناجێگیربوو، بەو هۆیەوە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا