بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کرد و کوشتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لە ناحیەی زەڕایەن تەقەی لە کەسێک کرد و بەهۆیەوە کەسەکە گیانی لەدەستدا، تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دواتر دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکرد.

توانرا لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە 

ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا