"دی لێخت بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاری دەکات"

وەرزش پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پێشبینی دەکرێت ماتیاس دی لێخت لە یاری یانەکەی لەمیانەی یارییەکانی گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری بکات.

گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی

میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردەوە، ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی.

ئاماژەیان بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت ناوبراو بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکان لە رۆژی چوارشەممە، ئامادەبێت و بتوانێت بەشداریبکات".

شایەنی باسە هەفتەی رابردوو یارییەکانی چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و تیایدا یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن رووبەڕووی یەکبوونەوە.

یاری نێوان ئەو دوو یانەیە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و تیایدا مین جای کیم لە شوێنی ماتیاس دی لێخت یاری دەکرد، کە یاریزانە هۆڵەندییەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری بکات، بەڵام کیم ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە و کەوتە بەر رەخنەی چاودێران و میدیا جیهانییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا