یاریزانێکی دیکەی کورد پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە کرد

وەرزش 15/05/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئاریان ئەمین، یاریزانی تەمەن 17 ساڵی یانەی ڤیکتۆریا کۆڵنی ئەڵمانی بە فەرمی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی لاوانی تۆپی پێی عێراقەوە کرد.

 پاسپۆرتی عێراقی بۆ دەرهێنراوە 

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرجەم رێککارە یاساییەکانی پەیوەندیکردنی ئاریان ئەمین بە هەڵبژاردەی لاوانی عێراقەوە کۆتایی پێهاتووە و پاسپۆرتی عێراقی بۆ دەرهێنراوە ".

ئاریان ئەمین کە برای یوسف ئەمینی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقە، خەڵکی قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، یەکێکیشە لەو یاریزانانەی لە یانەکانی ئەوروپا یاری دەکات و لەلایەن عیماد محەمەدی راهێنەرەوە گەڕێندراوەتەوە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا