تا ئێستا دۆڵمەی 6500 دۆلاریت خواردووە؟

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دۆڵمەیەکی جیاواز تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە، کە زێڕ لە ئامادەکردنیدا بەکارهاتووە و نرخەکەی 6500 دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی عەرەبیدا، ڤیدیۆی ژەمێک دۆڵمە هەرای ناوەتەوە، ئەویش کاتێک یەکێک لەو کەسانەی هەڵسەنگاندن بۆ خواردنی چێشتخانەکان دەکات، سەردانی چێشتخانەیەک لە کوەیت دەکات و دەڵێت هاتووم بۆ تاقیکردنەوەی بەتامترین دۆڵمە.

ئەو کەسە، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەڵێت تامەکەی خەیاڵییە و تون و ترشە، لە هەمان کاتیشدا دەردەکەوێت کە هەرچەندە دۆڵمەی گەڵای گەڵامێوە، بەڵام بە ئاڵتون رووپۆشکراوە، نرخەکەشی 2000 دیناری کوەیتی، یاخود 6500 دۆلاری ئەمەریکییە.

بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کە زۆرێک لە بەکارهێنەران دەڵێن ناکرێت خواردنێکی وەها نرخەکەی هێندە خەیاڵی بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا