"لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەروازەی شاری رەفەح كۆنتڕۆڵدەكرێت"

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەی شاری رەفەح و ئۆپراسۆنەكانی بەرانبەر چەكدارانی حەماس سوپای ئیسڕائیل زانیاری نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەروازەی شارەكە كۆنتڕۆڵدەكەن. 

 بەپێی ئاژانسی Reuters، بەرپرسێكی سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پلانی سوپای ئیسرائیل لە كۆنترۆڵكردنی دەروازەی رەفەح بۆ چاودرێریی و كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئەو هاوكارییانەیە كە بۆ خەڵكی غەززە رەوانە دەكرێت".

كۆنترۆڵكردنی دەروازەی رەفەح لێدانە لە تواناكانی حەماس

باسی لەوەشكردووە:" كۆنترۆڵكردنی دەروازەی رەفەح لێدانە لە تواناكانی حەماس كە وای دەردەخات ئێستاش كۆنترۆڵی غەززەی بە دەستەوە بێت، لە دوای كۆنترۆڵكردنی دەروازەكە هێزەكانمان رێنوێنی ئەو فەڵەستینیانە دەكەن كە سەر بە چەكدارانی حەماس نین بۆ ئەوەی سەرپەشتیی و چاودێری پرۆسەی دابەشكردنی ئەو هاوكارییانە بكەن لە لە میسرەوە دەگەنە دەروازەكە و كەرتی غەززە".

تانكەكانی سوپای ئیسڕائیل لە ئامادە باشیدان

لەلایەكی دیكشەوە، لە قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری شاری غەززە، هێزی پیادە و تانكەكانی سوپای ئیسڕائیل لە ئامادە باشیدان و پلانی پێشڕەوییەكانی سوپای وڵاتەكە و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەی سنووری رەفەح لە كاتێكدایە، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رەزامەندبوونی خۆیان بۆ ئاگربەست راگەیاندووە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا