دابەشکردنی ئاو لە پارێزگای هەڵەبجە راگیراوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە، دابەشكردنی ئاو لە پارێزگای هەڵەبجە راگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەین بەھۆی لێدانی ھەورە بروسکە لەیەکێک لەتاوەرەکانی کارەبای پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پرۆژەکە کارناکات.

رۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

باسی لەوەش کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت، تیمی تەکنیکی پرۆژەکە کاری گۆرینی ئەوبەشانەی تاوەرەکە دەکەن کە لە کارکەوتوون، رۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا