بەرزبوونەوەی نرخی کەباب ئەڵمانییەکانی هەراسان کردووە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەباب و نارەزایی هاوڵاتییان، حکومەتی ئەڵمانیا کەوتووەتەخۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

لە ماوەکانی رابردوودا، نرخی کەباب لە ئەڵمانیا رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە شێوەیەک کە هەر کاتێک ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە شوێنە گشتییەکاندا دەربکەوتایە، ئەوا لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە پرسیاری نرخی کەباب و کۆنترۆڵکردنی نرخەکانی لێدەکرا.

دۆخەکە گەیشتە ئاستێک تا ئەوەی حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر بابەتەکە هاتە دەنگ و رایگەیاند کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و کرێی کار، نرخەکانی کەبابیش بەرزبوونەتەوە،

هەتا، شۆڵز رایگەیاند "توشی سەرسوڕمان دەبم کاتێک دەچمە هەر شوێنێک، بە تایبەت لەلایەن گەنجانەوە پرسیاری نرخی کەبابم لێدەکرێت و داواشم لێدەکرێت کە نرخەکان کۆنترۆڵ بکەین".

لە لایەکی دیکەشەوە، پارتی چەپی ئەڵمانیا لە پەرلەمان پێشنیازە یاسایەکی پێشکەشکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان، کە تێیدا باسی لەوە کردووە لە هەندێک لە شارەکانی ئەڵمانیا نرخی لەفەیەک کەباب بووەتە 10 یۆرۆ، لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوبەر تەنها چوار یۆرۆ بوو.

ئەو پارتە، پێشنیازیشی کردووە کە نرخەکان بە گشتی لە 4.90 یۆرۆ کۆنترۆڵبکرێن، لە هەمان کاتیشدا بۆ گەنجان بکرێتە 2.90 یۆرۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا