کۆمیسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە فەرمی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ئەو کاتەی سکاڵاکەی بەردەم دادگای فیدڕاڵی یەکلاییدەکرێتەوە".

راگرتنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، کە تێیدا داوای کردبوو دادگای فیدڕاڵی بڕیار بدات بە نادەستووری ماددەی 2ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان، بۆ ئەوەش داوای کردبوو دادگاکە بە فەرمانێکی وەلائی کارەکانی کۆمیسیۆن رابگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا