بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە پێشتر هەستاون بە دزینی سندوقی خێری
مزگەوت و ماتۆڕسکیل.
لەکاتی گەڕان و دانانی بازگەی کاتیی هێزەکانی پۆلیسدا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
سلێمانی بڵاویکردەوە:" لەکاتی گەڕان و دانانی بازگەی کاتیی هێزەکانی پۆلیسدا،
لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوورەوە گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، دوای
دەستگیرکردنیان و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەوەدا نا کە
مەبەستی دزیکردن چوونەتە قەزای شارەزوور".
پێشینەی تاوانیان هەیە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هاوکات تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و دانیان بەوەدا نا، کە پێشتر لە شاری
سلێمانی ماتۆڕسکیل و سندوقی خێری مزگەوتیان دزیوە".
باسی لەوەشکرد:"
هەردوو تۆمەتبار (ش.هـ.ح) و (ح.ع.ح) لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە
و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون و
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".