دوو راگەیەندراوی جیاواز لە TBI و وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، بانکی بازرگانی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دوو راگەیەندراویان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکەکانیان جیاوازە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی بازرگانی عێراق TBI لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاند، شاندێکی بانکەکە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر کۆبووەتەوە سەبارەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

TBI ئامادەیە بۆ تەوتینی مووچە

باسی لەوەش کردووە، شاندەکەی TBI رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستکردن بە رێککارەکانی تەوینی مووچە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ناردنی لیستی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی کە تەوتینیان بۆ دەکرێت.

TBI بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من دەکات

لە بەرامبەری ئەم راگەیەندراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بانکی بازرگانی عێراق TBI بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات".

دارایی هەرێم دەشڵێت، TBI هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق، کە ئەمەش پێچەوانەی میکانیزمی تەوتین و راگەیەندراوەکەی بانکی بازرگانی عێراقە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا