یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

یەکێتی نیشتمانی کوردستان تانەی لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن داوە بۆ راگرتنی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" تانەمان لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران داوە کە کاروبارەکانی راگرتووە، چونکە بڕیارەکە لە رووی یاسایی و سیاسییەوەیە و لە بەرژەوەندی دیموکراسی هەرێمی کوردستاندا نییە".

هاوکات تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمای کوردستان وتی:" لە رێگەی رزگار حاجی حەمە نوێنەری قەوارەی سیاسیمان، تانەمان لە بڕیارەکەی کۆمسیاران داوە، چونکە بەپێی فەرمانە وەلائییەکەی دادگای فیدراڵی کە لەسەر دوو لە ماددەی دوو تایبەتە بە دابەشکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکاندا، نەک هەڵپەساردنی بەشێک لە پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک لە بڕیارەکەی کۆمسیاراندا هاتووە".

یەکێتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نییە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارەکە کاریگەری نەرێنی لە رووی سیاسی و یاسایی و ماددییەوە بۆ ئێستا و داهاتووی پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەبێت و یەکێتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نییە کە دەبێتە هۆی دواخستن و راگرتنی هەڵبژاردن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا