تەندروستی هەولێر بۆ کارمەندەکانی: کارتی هەژماری من وەربگرنەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تەندروستی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ کارمەندەکانی داوا دەکات کارتی هەژماری من وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری گشت ‌ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی هاوپێچکراو هاتووە، رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی9ی ئایاری 2024 کارتەکانی هەژماری من وەربگرنەوە.

باسی لەوەش کردووە، دەشتوانن لە کاتژمێر 8:30 تاکو کاتژمێر 3:0ی نیوەڕۆ سەردانی بانکی زاگرۆس بکەن، کە دەبێت کارت نیشتیمانی یاخود پاسپۆرتیان پێبێت.

بەشداریکردنی TBI لە هەژماری من رەتکراوەتەوە

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم پێچەوانەی راگەیەندراوێکی بانکی بازرگانی عێراق، رایگەیاند کە بانکەکە بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من دەکات، کە ئەوەش رەتکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا