خوێندکارانی نۆی بنەڕەتی دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە وەڵامی تاقیکردنەوەکان ببینن

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە لینکێکی بڵاوکردەوە کە لە رێگەیەوە وەڵامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆ بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەکەینەوە، رۆژانە لە رێگەی ئەم "لینکەوە"، پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 خولی یەکەم بڵاودەکرێتەوە".

رۆژانی تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" رۆژانی تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە، تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ کە بابەتی زمان  ئەدەبی کوردی بوو، لە ئێستادا بەردەستە".

شایەنی باسە دوێنێ سێشەممە 7ی ئایار، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی نۆی بنەڕەتی بۆ ساڵی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 14ی ئایار، کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا