سەرۆکی یەکێتی: جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکەینەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەنەوە لە وادەی خۆیدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان براد شنایدەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی (دیموکراتەکان) کۆبووەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە".

فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵاتە بەرەو خۆشگوزەرانی

باسی لەوەشکرد:" بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق روونکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، فاکتەری سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاڕاستەکردنی وڵاتە بەرەو خۆشگوزەرانی، بۆ ئەمەش دەبێت هەموولایەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێشبخەن و هەوڵەکان لەخزمەت خەڵکدا بێت".

بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی روونیشیکردەوە:" پرسی تیرۆر و بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، جەخت لە چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە لەچوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا، فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانیش لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ژیانی خەڵک".

جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەنەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا

ئاشکراشیکرد:" لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی جگەلەوەی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عیراق کردەوە، راشیگەیاند، باشترین بژاردە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و هەنگاونان بەرەو هەرێمێکی دیموکراسی و خۆشگوزەرانتر هەڵبژاردنە، هەروەها جەخت لە بەڕێوەچوونی دەکەنەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا