دانەغاز: داهاتمان کەمیکردووە

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، داهاتى سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە 97 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش 38 ملیۆن دۆلارى قازانج بووە.

کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە هەمان کاتى ساڵى رابردوو، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، داهاتیان کەمبووەتەوە و ساڵى رابردوو قازانجیان 50 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەمساڵ قازانجیان بۆ 38 ملیۆن دۆلار کەمبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانە 500 ملیۆن مەتر سێجا سوتەمەنیی بەرهەم دەهێنن و تێکڕاى بەرهەمى نەوتیان رۆژانە 56,750 بەرمیل نەوتى رۆژانەیە و بەراورد بە ساڵى رابردو بەرهەمى نەوتیان کەمى کردوە و ئەوکات بەرهەمیان 62,900 بەرمیل نەوتى رۆژانە بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا