قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پیدرۆ مارتینیس کاتێک لە ساڵی 1987 وەک دیپلۆماتێک لە باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عێراق دەستبەکار دەبێت، ئاگاداری پرسی کورد و ئەو ستەم و نەهامەتییانە دەبێت رووبەڕووی کورد بووەتەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا دۆست و هاوسۆزی گەلی کوردە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پیدرۆ مارتینیس لەم ساڵانەی دواییشدا کە وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق کاری دەکرد، بەردەوام هەوڵی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی دەدا و زۆریش بە پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، بۆ ماڵئاوایی سەردانی کردین، سوپاسی هەموو هەوڵەکان و هاوکارییەکانیم کرد لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا ".











ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا