بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یه‌كێتی ئێستا زۆر جیاوازه له
رابردوو، یه‌كگرتووه و روانگه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بكات.
بۆ ئێران و ئه‌مریكاش به‌سود بووین
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە
چاوپێکەوتنێکدا لە ئەمریکا رایگەیاند:" په‌یوه‌ندی یەکێتی له‌گه‌ڵ ئێران باشه،
له‌وانه‌یه خه‌ڵك به‌دڵیان نه‌بیت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیمان باشه
و چه‌ندین جار بۆ ئێران و ئه‌مریكاش به‌سود بووین ".
ئەوەشی خستەڕوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی زۆر نایاب
نییه، به‌ڵام باشه.
سەرۆکی یەکێتی وتیشی:" خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو
حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی ئێستای یه‌كێتیی یارمه‌تیمان ده‌دات
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسی زیاتر بەدەستبهێنین ".