جۆ بایدن: بۆمبەکانمان بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنیی غەززە بەکارهێنران

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەیشاردەوە، کە ئیسرائیل سوودی لە بۆمبەکانی ئەوان وەرگرتووە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنیی ‌غەززە.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند:"  لە غەززە سوود لە چەک و بۆمبەکانی ئێمە و جۆرەکانی دیکەی چەک وەرگیراوە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی".

ئەمەریکا ناردنی بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ تەلئەبیب رادەگرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئیسرائیل تاوەکو ئێستا لە هێرشکردنە سەر رەفەح هێڵی سووری نەبەزاندووە کە ئەویش هێرشکردنە بۆ سەر ناوچە چڕەکانی نیشتەجێبوون، ئەگەر بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هێرشی بەرفراوان بکاتە سەر رەفەح، ئەمەریکا ناردنی بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ تەلئەبیب رادەگرێت".

شایەنی باسە دوو رۆژ پێش ئێستا سەرەڕای هۆشدارییەکانی رێکخراوە مەدەنییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی و نیگەرانی ئەمەریکا لە بابەتەکە، سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر شاری رەفەح دەستپێکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا