بەرپرسێکی حکومەت: TBI چووەتە ناو هەژماری من بەڵام بابەتەکە هەستیارە بۆیە نامانەوێت لەسەری بچین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، TBI چووەتە ناو سیستەمی هەژماری من بەڵام بابەتەکە هەستیارە بۆیە نایانەوێت لەسەری بچن.

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوی، رایگەیاندووە:" بانکی بازرگانی عێراق TBI چووەتە ناو سیستەمی هەژماری من بەڵام بەهۆی هەندێک کەس کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە شکست پێبهێنن نامانەوێت وردەکارییەکانی ئاشکرابکەین.

TBI هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری

وتووشیەتی:" دادگای فیدراڵی دەستی حکومەتی عێراقی بەستبوو کە جگە لە بانکی حکومی عێراق نەتوانێت مووچە بدات، بۆیە TBI هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من تا چیتر بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت".

جێی ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممە بانکی بازرگانی عێراق رایگەیاند کە ئامادەن بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش داوای بە زووی ناردنی لیستی ناوی مووچەخۆران دەکەن، بە دواشیدا وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند کە ئەو بانکە بەشداری لە هەژماری من دەکات، کە ئەوەش دواتر لەلایەن سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە رەتکرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا