توركیا ئەمریكا بە درۆ دەخاتەوە

جیهان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای راگەیاند، تورکیا رەتی دەکاتەوە رێککەوتن کرابێت.
کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری توركیا رەتیكردووەتەوە وڵاتەكەی هیچ رێككەوتنێكی  ئاگربەستی هەبێت لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكوری سوریا.

ئەوەشی وت: گروپە هاوپەیمانەكانی توركیا كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە دەكەن كە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد كۆنتڕۆڵیان كردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە: پێشتر ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان توركیاو هێزەكانی سوریای تا كۆتایی ئەم هەفتەیە راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا