خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک دەتوانن تاقیکردنەوەکانیان بە کوردی ئەنجامبدەن

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پارێزگاری کەرکوک رەزامەندی لە وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وەرگرت بۆ ئەوەی خوێندکاری دوو زانکۆ تاقیکردنەوەکانیان بە زمانی کوردی ئەنجامبدەن.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە: رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. نەعیم ئەلعەبودی وەزیری خوێندنی باڵا ئەنجامدا.

چی تر: لە پەیوەندییەکەدا پارێزگاری کەرکوک رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵای بۆ خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک و زانکۆی تەکنیکی باکور وەرگرت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بە زمانی کوردی بۆ ئەوانەی ئارەزوی دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا