بابەتە سەرەکییەکە:
درەنگانی شەوی رابردو ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شاری منبج تەقییەوە.
چی تر هەیە: تاوەکو
ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی رێکەی قوربانیانی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە: هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە: ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستییە دەکەین کە
لە شاری منبج ئەنجامدراوە.
هاوکات: هەرجۆرە
تێوەگلانێکی هێزەکانمان لەو کردەوەیە رەتدەکەینەوە و داواکارین دانیشتوانی شارەکە
هاوکارمان بن بۆ دۆزینەوەی بکەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکە لە ریزەکانی
بەکرێگیراوانی تورکیا کە کردەوە تاوانکارییەکانیان لە زیادبوندایە.