بابەتە
سەرەکیەکە: نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی رایگەیاند، لایەنی
پەیوەندیدار لە ئاست داواکارییەکانماندا نەبووە و داواکارین بازگەکانی سنووری
سلێمانی بکرێنەوە.
لێدوانی
فەرمی: سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی رایگەیاند: لایەنی
پەیوەندیدار لە ئاست داواکارییەکانماندا نەبووە و ناتوانین ئۆتۆمبێلێک بمرێنین و
ملیۆن و نیوێکیش بدەین بە حکومەت.
ئەمەشی
وت: ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە نزیکەی 70 هەزار ئۆتۆمبێلی بێشەرەتا هەن و بەدەست
خەڵکی کەمدەرامەتەوەن و تەنها بۆ ناوشاری سلێمانیە و ناوچەکانی دەرەوەی
نەگرتوەتەوە.
زیاتر:
داواکارین بازگەکانی سنوری سلێمانی بکرێنەوە و مەفرەزەکان هەڵبگیرێن و دواتر
بڕیاری چارەسەری ئەم ئۆتۆمبێلانە لە زاخۆوە تاوەکو کفری بچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.