سودەکانی شابەڕوو چییە؟

تەندروستی 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شابەڕوو یان کەستانە بە یەکێک لە چەرەساتە بەناوبانگەکانی وەرزی زستان دادەنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم وڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرزی پێگەیشتنی کەستانە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان مانگی 10 تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی 12 یە.

سوودە تەندروستیەکانی کەستانە:
-یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ دەدات کە بەرزبونەوەی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارە خوێنەکان و شەکرە.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای فۆسفۆر و کالیسیۆمە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان هەیە.

-کەستانە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزە دادەنرێت.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکەن.

-یەکێک لە سوودە گرنگەکانی کەستانە ئەوەیە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، چونکە کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاد دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە، بەمەش مەترسی توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکاتەوە و چارەسەر کەمخوێنیش دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا