بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی وەزارەتی دادی تورکیا داواکاری دەم پارتی بۆ
بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان قبوڵکرد ئەمڕۆ شاندەکە گەیشتنە ئیمراڵی.
کێ وتی: میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە شاندی دەم پارتی چوتە
دورگەی ئیمڕاڵی بۆ بینینی ئۆجەلان.
زیاتر: وەفدەکەی دەم پارتی پێکهاتوون لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە قسە لەبارەی وردەکارییەکەیەوە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە لەدوای شکستهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە
تورکیا یەکەم سەرەدانی پارتە کوردییەکانە بۆلای ئۆجەلان.