''پاسەوانی سەرسنور ئەگەر زەویییان پێ نەدرا قەرەبوی ماددی وەردەگرن''

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق دەربارەی پێدانی زەوی بە پاسەوانی سنور رایگەیاند، ئەگەر زەویییان پێ نەدرا قەرەبوی ماددی وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی بڕیارێكی حكومەتی عێراقی پێویستە هەموو پاسەوانێكی سەر سنورلە پارێزگاكەی خۆی پارچەیەك زەوی پێ بدرێت.

ئەوەشی وت: دوای دەرچونی بڕیارەکە حکومەتی هەرێم  بە هەمانشێوە رەزامەندی دەربڕیوە بە پێدانی پارچەیەك زەوی بە پاسەوانانی سنور وەك سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەکە بەپێی یاسا دەبێت قەرەبویەكی ماددی بدرێت بە پاسەوانانی سنوور، ئەگەر ئەو قەرەبوەش دابین نەکەن راستەوخۆ دەدرێت بە پاسەوانەکان چونکە پەیوەندییان بە حکومەتی هەرێمەوە نییە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا