بابەتە سەرەکییەکە: کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ باران لە
بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت هاوکات، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە ئێوارەدا
دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
ئاماژە
بەوەشکراوە: پاڵەپەستۆی دەریای سوور کاردەکاتە سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و ئیدارەى
گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە کانى رۆژهەڵاتى شارەکە
باران بارین دەستپێدەکات، بەڵام لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى پێشبینى
بارانبارین زۆر لاوازە.
هاوکات:
کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی
پێنجشەممە رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما (1-2) بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بەپلەکانى گەرمى
ئەمڕۆ.