بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھیوادارم لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، هەنگاوەکان بەرەو یەکڕیزیی سەرکەوتوبن

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند؛ بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئەمەشی وت: ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتوبن تاوەکو داهاتویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین.

زیاتر: خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژو و خواپه‌رستيى هەمولایەک قبوڵ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا