حکومەتی غەززە: هەڵوێستی ترەمپ هێز بە ناتانیاهۆ دەدات درێژە بە جەنگ بدات

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە رایگەیاند، ھەرگیز ئێمە نەبوین بە کێشە، بەڵکو ئەوەی بەردەوام بوە بە کێشە داگیرکارە.

لێدوانی فەرمی: سەلامە مەعروف سەرۆکی نوسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە، لە وەڵامی ھەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، لە "ئێکس" راگەیاند: ھەر ئەم جۆرە ھەڵوێستانەن کە ھێز و توانای دەدەن بە ناتانیاھۆی تاوانبار لەوەی بە بەرامبەر بە دو ملیۆن و 400 ھەزار کەس درێژە بە ئەنجامدانی جەنگ بدات.

زیاتر: ھەرگیز گەل و بەرەی خۆڕاگری فەڵەستین لە غەززە نەبون بە کێشە، بەڵکو ئەوەی بەردەوام بوە بە کێشە داگیرکارە، ئەوەی ئەمڕۆ لە کەرتی رۆژئاوا و قودس رودەدات، باشترین بەڵگەیە لەوبارەیەوە.

پێشتر: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی "تروس"  باسی لە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد، ھەروەھا وەک ھەڕەشە داوای لە حەماس کرد کە بەپەلە سەرجەم بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات و غەززە چۆڵ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا